Toyota

هەموو ئۆتۆمبێلەکان

ئێستا کاتی هیبریدە

بچۆرە ناو جیهانی تەکنەلۆژیای هايبرید

تۆیۆتا عێراق جۆرەها ئۆتۆمبێلی هایبرید پێشکەش دەکات بۆ چەندین پێداویستی جیاوازدا، جا کۆرۆلا بێت یان RAV4 و کامری و ئەوانی تر. تۆیۆتا لە ڕێگەی کرداری برێکەوە کارایی زیاد دەکات و ئەم جۆرە وزەیە دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبایی. تەکنەلۆژیای هایبریدی تۆیۆتا گونجاوە بۆ چەندین بواری تری ژیاندا، لەکاتێکدا بەردەوامین لە فراوانکردنی گواستنەوەی ژینگەدۆست بە گرنگیدان بە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاربۆن و پاراستنی کارایی بەرز، بەو پێیەی ئۆتۆمبێلە هایبریدەکانمان ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانمانە بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی پاکتر.

لاند کروزەر

شانازی هەموو زەوی

لاند كروزەر بێ هۆکار نەبووەتە خۆشەویستترین ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەماندا. ئەو "پاشای ڕێگا" و هاوەڵێکی وەهایە کە هەرگیز دەستبەرداری نابیت، هەروەها ئەستێرەیەکی درەوشاوەیە لەناو شار و دڕندەیەکی بێ ڕکابەرە لەناو دەشت و ڕێگا سەختەکاندا، وات لێ دەکات بە دڵنیاییەوە بۆ هەر شوێنێک بچیت و بە سەلامەتی بگەڕێیتەوە بەهۆی ناوبانگەکەی کە بە درێژایی دەیان ساڵ لە کارامەیی و متمانە بنیاد نراوە، لاند كروزەر هەمیشە بووە و دەشمێنێتەوە... شانازی ئەم خاکە.