Toyota

تۆیۆتا عێراق سیستەمێکی گشتگیر بۆ کەرتی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر بنیاد دەنێت

30 ئەیلوول 2026
چالاکی کۆمەڵگا

هەولێر، هەرێمی کوردستان – 30ـی ئەیلوولی 2026

کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق وەک بەشێک لە پلانی فراوانبوونی بەردەوامی لە شاری هەولێر، هەنگاوێکی ستراتیژی نوێی ڕاگەیاند، لە ڕێگەی کردنەوەی ناوچەی وەبەرهێنانی  گومرگی، هاوشانی فراوانکردنی ناوەندی خۆی بۆ پشکنینی پێش ڕادەستکردن (PDI) و دامەزراندنی کۆگای پارچەی یەدەگ. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە دیدگای درێژخایەنی کۆمپانیاکە بۆ گەشەپێدانی توانای کارکردن، خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن و ئاستی ئەزموونی کڕیار لە سەرانسەری وڵاتدا. ئەم فراوانبوونە وەبەرهێنانێکی ستراتیژییە لە ژێر کەرتی ئۆتۆمبێلدا، لە ڕێگەی ئاسانکاری و ڕێکخستنی پرۆسە لۆجیستییەکان، خێراکردنی پرۆسەی هاوردەکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکان، و بەهێزکردنی زنجیرەی دابینکردن(Supply Chain) ، بە شێوازێک کە لەگەڵ گەشەی بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بگونجێت و پابەندبوونی تۆیۆتا عێراق بۆ پێشخستنی سیستەمێکی خزمەتگوزاری کاراتر و بەردەوامتر دووپات بکاتەوە.

پڕۆژە نوێیەکان فراوانکردنی ناوەندی پشکنینی پێش ڕادەستکردن(PDI)یان لەخۆگرتبوو، کە گەرەنتی هاوتا بوونی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کوالێتی تۆیۆتا دەکات پێش ئەوەی ڕادەستی کڕیاران بکرێن. ئەم فراوانکردنە بووە هۆی بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی ناوەندەکە بە ڕێژەی 166.7%، کە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی خێراکردنی ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلەکان و بەرزکردنەوەی کارایی ڕادەستکردنیان.

هاوکات تۆیۆتا عێراق پەردەی لەسەر کۆگای ناوەندی پارچەی یەدەگ لادا، کە پێشکەوتنێکی گرنگە لە بەڕێوەبردنی کۆگا و دابەشکردنی پارچەی یەدەگی ڕەسەن لەسەر ئاستی بازاڕدا. ئەم پەرەپێدانە یاریدەدەر بوو لە زیادکردنی توانای هێڵەکانی گەیاندنی پارچەی یەدەگ بە ڕێژەی 225.2%، بە مەبەستی هاوکاریکردنی تۆڕی خزمەتگوزارییەکانی پاش فرۆشتن و کەمکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی لە پرۆسەکانی چاککردنەوە و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلدا.

ئەم پەرەپێدانە ڕووبەری گشتی 250,000 م² دەگرێتەوە، کە گەورەیی وەبەرهێنانەکە و متمانەی درێژخایەنی تۆیۆتا عێراق پێشان دەدات بە گەشەی بازاڕی ناوچەکە و ڕۆڵی لە پشتیوانیکردنی کەرتێکی پێشکەوتووتر، کاراتر و بەردەوامتری ئۆتۆمبێلدا.

دیدگای داهاتووی تۆیۆتا عێراق لە هەولێر پرۆژەی "هەولێر مۆتۆر سیتی" لەخۆدەگرێت، کە شوێنێکی تایبەت دەبێت بۆ باشترکردنی ئەزموونی شۆفێری و سەلامەتیی هاتووچۆ، هاوکات ژینگەیەکی سەلامەت دابین دەکات بۆ ڕاهێنان و چالاکییەکانی ئۆتۆمبێل.

لە ڕێگەی ئەم فراوانبوونەوە، تۆیۆتا عێراق جەخت لەسەر بەردەوامبوونی دەکاتەوە لە گەشەی بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان بە وەبەرهێنانی جیاواز، کە کوالێتی خزمەتگوزارییەکان و کارایی پرۆسەکان باشتر دەکەن و ئەزموونی باوەڕپێکراوتر بۆ کڕیاران پێشکەش دەکەن، لە چوارچێوەی دیدگایەکدا کە هاتووچۆ، داهێنان و بەردەوامی کۆدەکاتەوە.

- کۆتایی -
×