لەپشت هەموو خزمەتگوزارییەکی نایاب، لێهاتوویی ئەو کەسانە هەیە کە کارەکەیان بە باشی دەزانن. هەر لەم چوارچێوەیەشدا، تۆڕی تۆیۆتا عێراق کارمەندەکانی خۆی لە سەرتاسەری وڵاتەوە لە حەوتەمین پێشبڕکێی نیشتمانیی کارامەیی تۆیۆتادا کۆکردەوە، تاوەکو ئاستی ئەزموونیان هەڵبسەنگێنێت.
پێشبڕکێکە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و نوێنەرانی کۆمپانیا ڕێپێدراوەکانی سەر بە تۆڕی تۆیۆتا عێراق تێیدا بەشدار بوون. بەشداربووان کێبڕکێیان کرد بۆ هەڵسەنگاندنی زانیاری و تواناکانیان لە بوارە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل و خزمەتگوزاریی کڕیاراندا. کێبڕکێکان لەناو ئۆفیسی تۆیۆتا عێراق ڕێکخرابوو و ڕێوڕەسمی کۆتایی و دابەشکردنی خەڵاتەکانیش لە هۆتێلی ڕۆتانا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
کێبڕکێکان بەسەر حەوت بوار دابەش کرابوون، کە بریتی بوون لە: تەکنیککاری گشتیی تۆیۆتا، تەکنیککاری گشتیی هینۆ، ڕاوێژکاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ، ڕاوێژکاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دەستی دوو، ڕاوێژکاری خزمەتگوزاری، ڕاوێژکاری پارچەی یەدەگ، و خزمەتگوزاری پەیوەندی کڕیاران. ئەم تاقیکردنەوانە هەموو لایەنەکانی لێهاتوویی پیشەییان گرتەوە، هەر لە زانیاریی تەکنیکی و توانای چاککردنەوەوە تا تێگەیشتن لە داواکاریی کڕیاران و پێدانی ڕاوێژی دروست پێیان.
ئامانجی ئەم پێشبڕکێیانە ئەوە بوو کە کارمەندانی تۆڕی تۆیۆتا ئەزموونەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن، ئاشنای باشترین شێوازەکانی کارکردن بن و هان بدرێن بۆ فێربوونی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی ئاستیان، چونکە ئەوان بەردی بناغەی گەیاندنی باشترین خزمەتگوزارین بە کڕیاران.
لەبارەی پێشبڕکێکەوە، یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی پێشبڕکێکە ڕایگەیاند: «پێشبڕکێی نیشتمانیی کارامەیی تۆیۆتا دەرخەری پابەندبوونی بەردەواممانە بە پێشخستنی کارمەندانی تۆڕی تۆیۆتا عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەییان. لێهاتوویی و زانیاری و گرنگیدان بە پێداویستیی کڕیاران بنەمای سەرەکین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی کوالێتی بەرز. پیرۆزبایی لە هەموو بەشداربووان دەکەین و سوپاسی هەموو ئەو تیمانەش دەکەین کە لە ڕێکخستن و سەرخستنی ئەم پێشبڕکێیەدا ماندوو بوون».
براوەکانی پێشبڕکێی کارامەیی نیشتمانی تۆیۆتا عێراق دەبن بە یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی پاڵەوانانی خزمەتگوزاری کڕیارانی نێودەوڵەتی، هەروەها، ناوەکانیان لە کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرز لە ژاپۆن شانبەشانی پاڵەوانەکانی جیهان نمایش دەکرێن
🥉 مەدالیای برۆنزی: منتظر حەیدەر (ساس، بەسڕە)
🥉 مەدالیای برۆنزی: فاطمة حیکمەت (ساس، بەسڕە)
🥈 مەدالیای زیو: محەمەد عەبدولمەجید (ساس، کەرکووک)
🥇 مەدالیای زێڕ: ئازاد جەلال (جیهان، سلێمانی)
🟠 بەشی پەیوەندییەکانی کڕیار
🥉 مەدالیای برۆنزی: سارە ڕزگار ئەحمەد (ساس، هەولێر)
🥉 مەدالیای برۆنزی: شایان عەباس (ساس لگزس، هەولێر)
🥈 مەدالیای زیو: زەینەب بلال ئەبوبەکر (جیهان، هەولێر)
🥇 مەدالیای زێڕ: شوکریە ڕەقیب مەعروف (جيهان، هەولێر)
🟡 بەشی ڕاوێژکاری خزمەتگوزاری
🥉 مەدالیای برۆنزی: کاروان نەسروڵڵا (ساس، سلێمانی)
🥉 مەدالیای برۆنزی: هاومەند دڵشاد (جیهان، هەولێر)
🥈 مەدالیای زیو: ليث سەعد (جيهان، هەولێر)
🥇 مەدالیای زێڕ: نەدیم فەهد (ساس لگزس، بەغداد)
🟢 بەشی ڕاوێژکاری فرۆشتن (ئۆتۆمبێلی نوێ)
🥉 مەدالیای برۆنزی: محەمەد حەمید (ساس، بەغداد)
🥉 مەدالیای برۆنزی: عومەر سیروان (ساس لگزس، هەولێر)
🥈 مەدالیای زیو: میر زاهیر (جیهان، سلێمانی)
🥇 مەدالیای زێڕ: مەروان سەردار (جیهان، هەولێر)
🟢 بەشی ڕاوێژکاری فرۆشتن (ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو)
🥈 مەدالیای زیو: عەبدولڕەحمان بورهان (ساس، هەولێر)
🥇 مەدالیای زێڕ: سیروان سەڵاح جەلال (جیهان، هەولێر)
🔴 بەشی گشتی (هینۆ)
🥉 مەدالیای برۆنزی: حەیدەر هاشم (البعاج، دیوانیە)
🥈 مەدالیای زیو: محەمەد عەباس (جیهان، هەولێر)
🥇 مەدالیای زێڕ: ئەنجیلۆ منیر (ساس، بەغداد)
🔴 بەشی گشتی (تۆیۆتا)
🥉 مەدالیای برۆنزی: صابر فاضل (ساس، کەرکووک)
🥉 مەدالیای برۆنزی: مانوژ دسووزا (جیهان، دهۆک)
🥈 مەدالیای زیو: بارات پڕساد (جيهان، هەولێر)
🥇 مەدالیای زێڕ: مستەفا سەمیر (ساس، بەغداد)
تۆیۆتا عێراق پیرۆزبایی لە براوەکان دەکات و سوپاسی سەرجەم بەشداربووانی پێشبڕکێی کارامەیی نیشتمانی ئەمساڵ دەکات، و چاوەڕوانی بەهرەمەندی زیاترین بۆ ساڵی داهاتوو!