تۆڕی تۆیۆتا عێراق لە ڕووداوێکی هاوکاتدا لە 10 شاری عێراق، پەردەی لەسەر هایلۆکسی 2027ـی نوێ لادا. ئەو بۆنەیە پێشوازیکردن بوو لە نوێترین وەشانی ئەم مۆدێلە، کە بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ شوێنپەنجەی تایبەتی خۆی لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستاندا جێهێشت.
لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، ناوی هایلۆکس بە کار و ژیانی ڕۆژانە گرێ دراوە، لە جووتیاران و ئەندازیارانەوە تا خاوەنکاران و خێزانەکان. لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵاندا، ئەم ئۆتۆمبێلە پێگەی خۆی وەکو یەکێک لە بەناوبانگترین پیکاپەکان پاراستووە، کە هاوڵاتییان لە بەکارهێنانی ڕۆژانە و لە سەختترین ژینگە و کەش وهەوادا پشتی پێ دەبەستن.
چالاکییەکانی ڕاگەیاندنی هایلۆکسی 2027 بە شێوەیەکی هاوکات لە شارەکانی بەغداد، هەولێر، بەسرە، دهۆک، سلێمانی، نەجەف، دیوانییە، فەلووجە، کووت، نوعمانییە و کەرکوک بەڕێوەچوون، تا تۆڕی تۆیۆتا عێراق دەرفەت بداتە کڕیارانی لە سەرانسەری وڵاتدا لە نزیکەوە ئاشنای مۆدێلە نوێیەکە بن. بۆنەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکان و میوانان بەڕێوەچوو، کە تیایدا پێشکەشکردنێکی گشتگیر بۆ مێژووی هایلۆکس، دیارترین گۆڕانکاری و تایبەتمەندییەکانی وەشانی 2027 خرایە ڕوو، و لە کۆتاییشدا پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلەکە لادرا.
هایلۆکسی 2027ـی نوێ بە دیزاینێکی نوێی ناوەوە و دەرەوە، هاوشانی کۆمەڵێک تایبەتمەندی و ئامرازی پێشکەوتوو هاتووە کە ئەزموونی شۆفێری و بەکارهێنانی ڕۆژانەی بردووەتە ئاستێکی باڵاتر. بەشی ناوەوەی نوێکراوە، کە بە شاشەیەکی لەمسی 12.3 ئینچ، سیستەمی دەنگی بە 8 بڵندگۆ، کوشنی ساردکراو، و بارگاویکەرەوەی بێوایەر (وایەرلێس) بۆ مۆبایل دەوڵەمەند کراوە.
شێوازی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە شێوەی وەستان و بەهێزی زۆرانبازی سومۆە وەرگیراوە، کە شێوازێکی پتەوتر بە هایلۆکس دەبەخشێت، هاوکات سندووقە کراوەکەی دواوە لایەنە پراکتیکییەکەی خۆی بە تەواوی پاراستووە.
هەروەها، ئەم مۆدێلە نوێیە لە عێراق بە دوو بزوێنەر بە قەبارەی 4.0 لیتر (1GR-FE) و 2.7 لیتر (2TR-FE) بەردەستە، لەگەڵ هەستەوەرەکانی سۆناری پێشەوە و دواوە بۆ دڵنیایی زیاتر لە کاتی لێخۆریندا.
ناوی هایلۆکس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەنیا بە تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی نەناسراوە، بەڵکو بەستراوەتەوە بەو ڕۆڵە گرنگەی بە درێژایی چەندین دەیەی ڕابردوودا لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا گێڕاویەتی. هاتنی وەشانی 2027 قۆناغێکی نوێیە لە چیرۆکی سەركەوتنی هایلۆكس لەم وڵاتەدا، بە دیزاینێکی نوێبووەوە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەردەمییانە، لەگەڵ بەردەوامی ئەو بنەما پتەو و متمانەپێکراوەی کە هەمیشە ناسنامەی ئەم پیکابە بووە.