Toyota

تۆيۆتا عێراق کارايی و شاهانەيی لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد 2025 بەرجەستە دەکات

01 شوبات 2025
کۆمەڵگا

بەغداد، عێراق - 1ی شوباتی 2025 

 

لە چوارچێوەی بەشداريکردني لە 48ەمين خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد کە لە 1 تا 7ی شوباتی 2025 بەڕێوەچوو، کۆمپانيای تۆيۆتا عێراق ئەزموونێکی ناوازەي لە بەشی ژاپۆنی پێشانگاکە پێشکەش کرد، کە تيايدا نوێترين مۆدێلەکانيان نمايش کرد کە کوالێتی و کارايی بەرز و داهێنانی تەکنەلۆژی تێکەڵ دەکەن. ئەم براندە هەوڵی ئەزموونێکی ناوازە بۆ سەردانکەرانی پێشانگاکە دابين بکات، لەگەڵ گرنگيدان بە ژينگە و بەکارهێنانی تەکنەلۆژيای پێشکەوتوو لە ئۆتۆمبێلەکانياندا بۆ بەدەستهێنانی سەلامەتی گشتی. 

تۆيۆتا عێراق کۆمەڵێک مۆدێلی نايابی نمايشکرد کە پێداويستييە جياوازەکانی کڕياران جێبەجێ دەکات، لەگەڵ گرنگيدان بە ئاست و کارايی سووتەمەنی. ئەم مۆدێلانە بريتی بوون لە پرادۆ، کراون، کامری، ئوربان کروزەر، و هايلۆکس، کە کوالێتی و مانەوە و تەکنەلۆژيای مۆدێرن کۆدەکاتەوە، جگە لە ئۆتۆمبێلی وەرزشی تۆيۆتا GR86 ودوو مۆدێلی لاند کروزەر و هايلوکس GR، بۆ ئەزموونێکی بەهێزتر و دايناميکی لێخوڕين. 

تۆیۆتا عێراق ئەم بۆنەیەی هەڵبژارد بۆ ناساندنی باڵیۆزی براندەکەی "گریندایزەر" بۆ یەکەمجار، کە کەسایەتییەکی خۆشەویستە بۆ عێراقییەکان لە هەموو تەمەنێکدا. گریندایزەر بەهاکانی ڕاستگۆیی و متمانەپێکردن و کارایی بەرجەستە دەکات، هەمان ئەو بەهایانەی کە تۆیۆتا خۆی پابەندە پێیانەوە. لە ڕێگەی ئەم هاوکارییەوە تۆیۆتا عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکی قووڵ لەگەڵ کڕیارەکانی دروست بکات و ئاهەنگ بگێڕێت بۆ ئەم پاڵەوانە ژاپۆنییە کە بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی دڵخۆشی لە سەرانسەری کولتوورە جیاوازەکاندا. 

تۆيۆتا عێراق بەردەوامە بە پێشکەشکردنی باشترين خزمەتگوزاری بە کڕيارەکانی لە ڕێگەی تۆڕێکی فراوانی بریکاری ڕێپێدراو کە لە سەرانسەری پارێزگا جياوازەکانی عێراقدا بڵاوبوونەتەوە. هەروەها کۆمپانياکە پارچەی يەدەگی ڕەسەن بە گەرەنتی دابين دەکات، ئەمە جگە لە گەرەنتييەکی گشتگير بۆ ئۆتۆمبێلەکان تا سێ ساڵ، ئەمەش متمانەی کڕياران بەرز دەکاتەوە. تۆيۆتا عێراق هەوڵدەدات تۆڕەکەی لە ناوخۆی وڵاتدا فراوانتر بکات بۆ ئەوەی ئەزموونێکی يەکگرتوو بۆ کڕيارەکانی دابين بکات، ئەمە جگە لەوەی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجانی عێراقی دەڕەخسێنێت. 

بەڕێز سەردار البيبانی سەرۆکی کۆمپانيای تۆيۆتا عێراق لەبارەی ئەم بەشدارييەوە وتی: هەميشە هەوڵدەدەين نوێترين داهێنانە تەکنەلۆژييەکان بۆ وڵاتەکەمان دابين بکەين کە لەگەڵ خواستی کڕيارەکانمان بگونجێن. پابەندبوونمان بە پێشکەشکردنی ئۆتۆمبێلی کارامەی بەرز و خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بۆ پاڵپشتيکردنی بەردەوامی و بەرزکردنەوەی ئەزموونی کڕياران لە عێراقدا. 

هۆکاری ئەم سەرکەوتنانە گروپی بریکارە ڕێپێدراوەکانی تۆیۆتا عێراقە کە بریتین لە ساس، جیهان مۆتۆرز، العملاق الأحمر، البعاج، دار المبدع، والبر کە گرنگترین بەشن لە ڕێکخراوەکەدا. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییە ستراتیژییەوە، تۆیۆتا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی باشترین بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان کە ئەزموونی کڕیاران بەرز دەکەنەوە و ڕۆڵی خۆی لە کەرتی ئۆتۆمبێلدا بەهێزتر دەکات. 

بەشداریی تۆیۆتا عێراق لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد 2025، پابەندبوونی بەردەوامی خۆی نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی نوێترین تەکنەلۆجیا و خزمەتگوزاری بۆ کڕیاران، لەگەڵ گرنگیدان بە پاراستنی ژینگە. لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە ئەم براندە بەردەوام بووە لە بەهێزکردنی کەرتی ئۆتۆمبێل لە عێراق و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کڕیاران لەسەر بنەمای متمانە و پیشەیی. 

-کۆتایی-

 

×