Toyota

تۆیۆتا عێراق لە 49هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد چارەسەری پێشکەوتووی گواستنەوە نمایش دەکات

01 شوبات 2026
کۆمەڵگا

عێراق، بەغداد – 1ی شوباتی 2026

تۆیۆتا عێراق بەشداری لە 49هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد کرد، کە لە هۆڵی 16 لەناو بەشی یابانی بەڕێوەچوو، لە ماوەی یەک تا حەوتی شوباتی 2026. بەشداری کۆمپانیاکە گشتگیر بوو، بە نمایشی مۆدێلی پێشکەوتوو، تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، و پێشکەشکردنی ئەزموونێک کە فەلسەفەی یابانی تۆیۆتا لە متمانەپێکردن و داهێنان وخۆڕاگڕی بەرجەستە دەکات. لە بەشداریکردنەکەدا سێ براندی بازرگانی سەرەکی بەشداربوون کە بریتی بوون لە: تۆیۆتا، تۆیۆتا GR، و لگزس.

بەشی تۆیۆتا عێراق تێڕوانینێکی  گشتگیری پێشکەش کرد کە ڕەنگدانەوەی ڕێبازی براندەکە بوو بۆ گواستنەوە، چارەسەر و تەکنەلۆژیا کە توانا لەگەڵ کارایی ژینگەیی کۆدەکاتەوە. نمایشەکە چەندین مۆدێلی تۆیۆتای وەک کامری و ئۆربان کروزەر و پرادۆ و لاند کروزەری لەخۆگرتبوو، کە پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بەکارهێنان لە لێخوڕینی ڕۆژانەوە تا سەرکێشییەکانی ئۆفڕۆد جێبەجێ دەکەن.

لە ڕووی کارایی وەرزشیەوە، بەشی تۆیۆتا GR مۆدێلەکانی GR 86 و GR LC 300ی تێدابوو، کە ڕەنگدانەوەی فەلسەفەی کارایی بەرزی براندەکە بوو کە لە شارەزایی پێشبڕکێ و ئەندازیاری وەرزشیەوە وەرگیراوە.

هەروەها مۆدێلەکانی لگزس LX 700h و NXh نمایشکران، کە ڕەنگدانەوەی ڕێبازی براندەکە بوون بۆ گەیاندنی تەکنەلۆژیای شاهانە و پێشکەوتووی هایبرید.

بۆ ڕوونکردنەوەی تەکنەلۆژیاکان، تۆیۆتا عێراق نموونەیەکی نمایشکرد کە لە نیوە بڕاوەتەوە (Half Cut) کە بزوێنەر و گێڕێکی هایبریدی لەخۆگرتبوو، بە ئامانجی ئاسانکردنی چۆنیەتی ارکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییە هایبریدەکان (HEV) و ڕێگە بە میوانان بدات تێبگەن لە چۆنیەتی درووستکردنی پێکهاتە تەکنیکییەکان و ڕۆڵیان لە باشترکردنی کارایی.

هەروەها تۆیۆتا عێراق شوێنێکی کارلێککردنی تایبەت بە براندی تۆیۆتا GR لەخۆگرتبوو، کە ئامێری ھاوشێوەکردنی لێخوڕینی لەناو پاڵەوانێتی وەرزشی ئەلیکترۆنیدا تێدابوو، بەم شێوەیەش تەکنەلۆژیای لەگەڵ هەستی کێبڕکێ تێکەڵکردبوو.

تۆیۆتا عێراق کۆتایی بە بەشداریکردنی خۆی هێنا بە نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی bZ4X کە بە تەواوی کارەباییە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گرنگیدانی براندەکە بوو بە جوڵەی کەم دەردانی گازی ژەهراوی و جەخت لەسەر پابەندبوونیەتی بە دابینکردنی چارەسەری کارەبایی پراکتیکی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان بەرەو داهاتوویەکی بەردەوام.

بەشداریکردنی تۆیۆتا عێراق ڕەنگدانەوەی ڕێبازی پراکتیکی خۆی بوو بۆ بازاڕی ناوخۆیی لە ڕێگەی پێشکەشکردنی تەکنەلۆژیای ئاسانکراو و کارلێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ میوانان. ئەمەش ئەزموونێکی دروستکرد کە بەها سەرەکییەکانی براندەکە بەرجەستە دەکات کە بریتین لە متمانەیی و ئاسانی بەکارهێنان و کوالێتی خزمەتگوزاری.

تۆیۆتا عێراق کۆتایی بە بەشداریکردنی خۆی هێنا بە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامی وەبەرهێنان لە بازاڕی عێراق، دابینکردنی چارەسەری پێشکەوتووی گواستنەوە لەسەر بنەمای داهێنان و کوالێتی و پاراستنی ژینگەیی، هەروەها لەگەڵ بەهێزکردنی تۆڕی خزمەتگوزاری و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی گشتگیر، کە پێگەی تۆیۆتا زیاتر دەچەسپێنێت وەکو هەڵبژاردەیەکی متمانەپێکراو کە پێداویستییەکانی ئێستا دابین دەکات و لەگەڵ داواکارییەکانی داهاتوو دەگونجێت.

- کۆتایی -
×